رۆژنامەی ھەولێر

لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە، گەنمی جوتیارانی سنوری گوێرو دیبەگە وەردەگیرێ

ئەمرۆ پێنجشەممە 3.7.2025 هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێرو سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران، سەردانی سایلۆی هەولێر کرد…

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی ليژنەي باڵای به بازار كردني گەنمی جوتياران، باس لە پرۆسەو ئەنجامەکانی رادەستکردنی گەنمی جوتیاران کراو جەخت لەسەر ودادپەروەری بەرێوەچوونی پرۆسەکە کرایەوە …
لەو کۆبوونەوەیەدا بریار درا، کەوا لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە کە دەکاتە رێکەوتی 7.7.2025 گەنمی جوتیارانی هەردوو ناحیەی گوێرو دیبەگە لە سنوری قەزای مەخمور وەربگیرێ، بەو مەرجەی هەمان رێو شوێن و میکانیزمی سنوری قەزاکانی دیکەی هەولێری تێدا جێبەجێ بکرێ و دادپەروەری تێدا فەراهەم بکرێت …
دواتر هێمن قادر سەرۆکی لێژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران، سەردانی ژووری فەرمانبەرانی کردو سوپاس و دەستخۆشی لێکردن لەبەرامبەر ئەو ئەرکانەی لەماوەی رابردوودا لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تەرخانیان کردووە ..