مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەم، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی ( یوونامی UNAMI) کرد.
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
لەو ڕوانگەیەوە، سەرۆکی حکومەت جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستانیان دووپات کردەوە.

