رۆژنامەی ھەولێر

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری گەرمیان کەوتە خوارەوە

گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی ڕایگەیاند: کاتژمێر ١:٢٠ خوولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٧/٣لە نزیک شارەدێی کۆکس لە سنووری گەرمیان، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە.

عەقید سەلام عەبدولخالق ئاماژەی بەوەشدا: دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

گوتەبێژەکە دەزگای ئاسایش دەڵێ: بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.