یەكێك لە تازەترین پرۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كردنەوەی پڕۆژەیەكی وەرزشییە بۆ منداڵانی ئاوارە و پەنابەرانی سنووری هەرێمی كوردستان.
بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەك ڕێبوار محێدین، بەڕێوەبەری نووسینگەی كەركووكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وەك نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە بەغدا سەردانی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی كرد و لەلایەن (د. عەقیل مفتن) سەرۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق و (بەختیار فەریق) جێگری دووەمی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و ئەندامانی لێژنەی جێبەجێكار، پێشوازی لێ كرا.
ڕێبوار محێدین بە ( هەولێر)ـی گوت: مەبەست لەم سەردانە پێشكەشكردنی پڕۆژەیەكی وەرزشی بوو بۆ منداڵانی ئاوارە و پەنابەرانی سنووری هەرێمی كوردستان. پڕۆژەكە پەسەند كرا و لە ئایندەیەكی نزیكدا جێبەجێ دەكرێت.

