وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایدەگەیەنێت، ئاڵاكه‌ی كوردستان و پاركه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه دیزاینكراوه.
ئاماژە بەوەش دەکەن، پڕۆژەی سەوزکردنی ڕێگەی هەولێر-مووسڵ یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر بودجەی نووسینگەی بەڕێز سەرۆکی حکوومەت به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی 120مەتریی هەولێر لە ڕێگەی هەولێر-مووسڵ لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دیزاینكراوه و جێبەجێ دەکرێت.
ئه‌و پڕۆژه‌یه لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر دروست دەکرێت و نزیکه‌ی 70 هەزار دار و گوڵ و درەختی تێدا دەچێندرێت، له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان كه له ئاسمانه‌وه دیمه‌نێكی جوان به شاری هه‌ولێر ده‌به‌خشێت.
ئامانج لە دروستکردنی ئەو پڕۆژەیە، زیادکردنی ڕێژەی سەوزایییە لە شاری هەولێر و هاوکات سیمایەک جوانتر بە شارەکە دەبەخشێت بە تایبەتی دەروازەی هەولێر و مووسڵ و نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر.

