رۆژنامەی ھەولێر

پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگایەكی بازنەیی 40 مەتری لە هەڵەبجە پەسند كرا

لە نووسراوێکدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشان دا لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی رێگایەكی بازنەیی 40 مەتری لە پارێزگای هەڵەبجە.

بەگوێرەی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە ئومێد سەباح سەرۆكی دیوان واژۆی لەسەر كردووە، ڕەزامەندی وەرگیراوە لەسەر دیزاین و جێبەجێكردنی پڕۆژەی رێگای بازنەیی 40 مەتری لە پارێزگای هەڵەبجە.
هەر لە بارەی پرۆژەکەوە، پارێزگای هەڵەبجە بڵاوی كردەوە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دیزاین و دروستكردنی ڕێگای بازنەی 40 مەتری لە پارێزگای هەڵەبجە پەسند كرد.
ڕاشیانگەیاندووە؛ رێگاكە بە گوژمەی نزیكەی 30 ملیار دینار دروست دەكرێت.
پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش دا كە بە دروستكردنی ئەم ڕێگایە ئاوەدانی زیاتر بە پارێزگاكە دەگەیەنێت و دەبێتە یەكێك لەپڕۆژە ستراتیژیی و گرنگەكانی هەڵەبجە.