رۆژنامەی ھەولێر

کارکردن لە پرۆژەی جووتسایدی ( کەسنەزان – دەربەندی گۆمەسپان ) بەردەوامە

لە سەر بڕیاری و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستکراوە بە کارکردن لە پڕۆژەی جووت سایدی ( کەسنەزان – دەربەندی گۆمەسپان )، کە پێكهاتووه‌ له‌:- 15.5 كیلومه‌تر درێژى ڕێگاکە، 40 ئاوه‌ر، 4 به‌رزه‌ پرد 1 ژێر پرد تێدایە و لەلایەن کۆمپانیاى هێمن گروپ جێبەجێدەکرێت.

پڕۆژەکە پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى سنوورى پارێزگاى هەولێره و بە تەواوبوونى سوودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان و گەشتیاران و کەمکردنەوەى قەرەبالغى سەر ڕێگاکە، کە پێشتر یەک لاین بووە و ڕووداوى نەخوازراوى لێکەوتۆتەوە.

پڕۆژەکە هاوتەریب لەگەڵ هەردوو پڕۆژەى گرنگ و ستراتیژى سنوورەکە ( دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی ) و جووت سایدى ڕێگاى سەرەکى ( هەولێر – كۆیە ) کارى تێدا دەکرێت.