رۆژنامەی ھەولێر

7813 خوازیار تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی ئەنجام دەدەن

بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، (7813) خوازیار لە چواردە سێنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی دەستیپێکرد.

رۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پرۆسەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە چواردە سێنتەری زمان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تاکو٤ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە کاتی بەیانیان و ئێواران بەردەوام دەبێت.
(690) بەشداربوو لە ئاستی (Beginner) و (1950) بەشداربوو لە ئاستی (Elementary) و (3718) بەشداربوو لە ئاستی (Intermediate) و (1455) بەشداربوو لە ئاستی (Advanced) بەشدارن لە تاقیکردنەوەکان، بەمەش کۆی گشتی بەشداربوان لە هەر چوار ئاست بریتیە لە (7813) بەشداربوو.
ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی برییتییە لە هەڵسەنگاندنی بەشداربوان لە دوای بەشداریکردنیان لە ئاستە جیاجیاکانی خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی و وەرگرتنی نازناوی زانستی و خوێندنی باڵا /ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە.