رۆژنامەی ھەولێر

بەنداوێکی گەورە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێت

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، کار لەسەر ئەوە دەکەین دیزاینی دروستکردنی بەنداوێک لە سنووری قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ بکەین، کە کێشەی کەمئاوی کەمدەکاتەوە و کاریگەری ئەرێنی بۆ سامانی ئاژەڵی دەبێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلان کار لەسەر زیادکردنی ڕێژەی بەنداو دەکات، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سامانی ئاو و بەکارهێنانی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بووژاندنەوەی سامانی ئاژەڵ و کشتوکاڵی.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، “دروستکردنی بەنداوێک لەگوندی دێرانەی سنووری قەزای مێرگەسوور هەنگاوی باشی بڕیوە، لەم هەفتەیە لەگەڵ تیمێکی جیۆلۆجی وەزارەتی شارەوانی کۆدەبینەوە و هەڵوەستە لەسەر دیزاینێک دەکەین و گونجاوترینیان هەڵدەبژێرین.”