چواس خالید – هەولێر
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دروستكردنی دووسایدی شه‌قامی حاجی ئۆمه‌ران، زیادتر له ٥٠%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و ڕشتانه كار له ته‌واوكردنی ده‌کرێت، شه‌قامی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و كوالێتی به‌رز بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوبكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
پڕۆژه‌ی ڕۆنانی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له ده‌ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤ كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌وكاته‌وه ڕشتانه كار له ڕۆنانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران ده‌كرێت و ئێستا ٥٠%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و هه‌وڵ ده‌درێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوبكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران، كه له ده‌روازه‌ی فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، بۆ مه‌ودای دوو كیلۆمه‌تر و نیو درێژ ده‌بێته‌وه، شه‌قامه‌كه به پانی بیست و پێنج مه‌تره‌وه و به كوالێتی به‌رزی ستاندارد ڕۆ ده‌نرێت.
له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران دا، به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی و درێژی ته‌مه‌نی شه‌قامه‌كه، په‌نجا سانتیمه‌تر پرۆفیل به‌كار هاتووه و دواجاریش دوو چین قیر به‌كار ده‌هێندرێت، كه ئه‌وانه‌ش ته‌مه‌نی شه‌قامه‌كه درێژتر ده‌كاته‌وه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران كه له ده‌ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤ كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بڕیاره له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٥ كاره‌كانی به‌یه‌كجاره‌كی ته‌واو ببێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌هۆیه‌وه ئاسانكاری هاتوچۆی ڕێبوران و گه‌شتیاری و بازرگانی فه‌راهه‌م ده‌هێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كاری له به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێستا چه‌ندان پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له جێبه‌جێكردندان و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به كوالێتی به‌رز ته‌واو ده‌كرێن و ده‌خرێنه خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی، نه‌یتوانیوه پێش به پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت، سه‌رباری نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی یازده ساڵ، ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان به‌رزه.
جێبه‌جێكردنی ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له كوردستان به‌جۆرێكه، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له ١٠ ی ته‌مووزی ٢٠١٩، تا كۆتایی مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٤، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕی ترلیۆنێك و هه‌شت سه‌د و شه‌ست و سێ ملیار دیناری عێراقی، هه‌زار و نۆ سه‌د و شه‌ست و حه‌وت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سێكته‌ری ڕێگه‌وباندا جێبه‌جێكردووه.
له‌و هه‌زار و نۆ سه‌د و شه‌ست و حه‌وت پڕۆژه‌یه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێكراوه، زۆرێك له پڕۆژه‌كان ستراتیژن و له ڕێگه‌ی نێوان پارێزگااكاندا ڕۆنراون و له نێویاندا ڕۆنانی شه‌قامی ١٦ۆ مه‌تری هه‌ولێر و شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی و شه‌قامی بارزان له دپارێزگای دهۆك هه‌ن، كه ئه‌و شه‌قامانه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كه‌مكردنوه‌ی جه‌نجاڵی له شاره‌كاندا هه‌یه و ئاسانی هاتوچۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی داتاكه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا هه‌زار و نۆ سه‌د و شه‌ست و حه‌وت پڕۆژه‌ی دروستكردن و ڕۆنانی شه‌قام له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی، جیا له چه‌ند دانه‌یه‌كیان كاره‌كانیان ١٠٠% ته‌واو بووه و خارونه‌ته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
واتا سه‌رباری ته‌نگژه و ئاڵۆزییه‌كان و نه‌ناردنی موچه و بودجه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕۆژێك و به‌بێ پشوو، زیادتر له پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ته‌نیا له كه‌رتی ڕێگه‌وباندا پێشكه‌شی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.

