بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان بڵاوی کردەوە: ئەمشەو دووشەممە لە گەڕەکی هەواری نوێ لە شارۆچكەی کفری، رووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و پایسکیلێکدا رووی دا.
هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاند: بەهۆی سەختیی پێکدادانەکە، پایسکیلسوارەکە کە پیاوێکی تەمەن 61 ساڵان بوو، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە: تیمەکانی لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە رێکارەکان کردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە.

