ئەمڕۆ دووشەممە 2025.6.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بەشداربوو لە کۆنفرانسى ” ئافرەت و ماددە هۆشبەرەکان ” کە لەلایەن یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە پێناو هۆشیار کردنەوە و پاراستنی هاوڵاتیان بە تایبەت گەنجان لە مەترسیەکانی، لە هەولێرى پایتەخت ڕێکخرابوو.
لە کونفڕانسەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانى حزبى و حکومى ئامادەى بوون، تێیدا لەلایەن پسپۆر و شارەزایان چەندین بابەت و پرسى تایبەت بەو لایەنە پێشکەش کرا و تیشک خرایەسەر مەترسی و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤ. لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لە سەرپەرشتیاران و ڕێکخەران و بەشداربووانى کۆنفرانس، ئومێدى خواست ڕاسپاردە و پێشنیار و بڕیارەکەنى کۆنفرانس ببێتە هۆى خزمەتکردنى زیاتر لە هەرێمى کوردستان بە گشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى.
جێگەى باسە، پرسی ماددەی هۆشبەر پرسێکی جیهانییە و یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو ماددانەى کە مرۆڤایەتی لەناو دەبات، ئاسایشی تاک و خێزان و دەوڵەت دەخاتە مەترسیەوە، یەکێک لە خەسڵەتەکانی ماددە هۆشبەر ئەوەیە ڕووخانی دەروونی تێدایە ئەو کەسانەش بەکاریدەهێنن کە لاوازی بەرگری دەروونیان هەیە.

