لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکوومەتی فیدراڵی عێراق کراون و کۆبووەنەوەکان هێشتا بەردەوامن کە ئامانجێکی سەرەکی لە کۆبوونەوەکان دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە لە پێناوی چارەسەر بوونی کێشەی هەمیشەیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
گەڕی ئەمجارەی کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە کەشێکدایە کە ٢ مانگە بە بڕیارێکی نا دەستووری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و حکوومەتی هەرێم دەیەوێت چیتر ئەم بابەتە نەبێتەوە بابەتی گفتوگۆ و بە یەکجاری چارە بکرێت، بە پێی زانیارییەکانی هەولێر، سەرەتا لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو شاندێکی تەکنیکی لە بەغداوە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و گفتوگۆیان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە و دواتریش شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تاوتوێ کردنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و تا ئەمڕۆش شاندەکەی هەرێم لە بەغدان.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هەردوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بڕیاریان داوە کۆبوونەوەکانیان دوور لە چاوی کامێراکان بێت، تا ئەو کاتەی دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی. ئەوەی لە گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا تەوەری سەرەکین خۆی دەبینێتەوە لە؛ گەڕاندنەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستاتە و بۆ ئەو مەبەستەش شاندی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و نوێنەری کۆمپانیای سۆمۆ، بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.
پێدەچێت تا ئەم ساتە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو شاند بە ئاراستەیەکی باشدا بڕۆن لە ئەگەری تەواو بوونی وردەکارییەکانیش پێدەچێت شاندی باڵای هەردوولا کۆببنەوە و ڕێککەوتنەکان واژۆ بکەن، وەک ئەوەی باس دەکرێت شاندی باڵای بەغدا ئەمجارە کەسانی بڕیار بدەستن هەم لە حکوومەت و هەم لە ئاستی سیاسی لە عێراق.
مەسرو بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەر لەوەی شاندەکانی هەولێر و بەغدا دەست بە دانوستاندن بکەن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و نییەتی جیددی هەرێمی کوردستانی بۆ دانوستاندن نیشان دا و ڕایگەیاند؛ بە هیچ جۆرێك ئێمە واز لە هیچ مافێكی دەستووریی خەڵكی كوردستان ناهێنین و بەردەوامیش دەبین، لەو ماوەیەی رابردووش، رۆژ نەبووە كە خەریك نەبووبین بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانانە، لەگەڵ بەغداش بەردەوام لە پەیوەندیدا بووین، دوێنێ شەو خۆم لەگەڵ بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریش قسەم كردووە و لەگەڵ بەڕێز سەرۆك وەزیرانیش قسەم كردووە كە ئێمە بەرەو چارەسەری ئەم قەیرانە بڕۆین. ئەوانیش بە خۆشحاڵییەوە رایانگەیاند كە ئامادەن لە ماوەیەكی زۆر زۆر نزیك لەم یەك دوو رۆژەدا، شاندێك بنێرن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێمە بكەونە گفتوگۆی راستەقینە لەسەر ئەم بابەتە و چارەسەركردنی گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
سەرۆکی حکوومەت، دەستی خستە سەر کڕۆکی کێشەکە و ڕایگەیاند؛ بە هیچ جۆرێك ئێمە واز لە هیچ مافێكی دەستووریی خەڵكی كوردستان ناهێنین و بەردەوامیش دەبین، لەو ماوەیەی رابردووش، رۆژ نەبووە كە خەریك نەبووبین بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانانە، لەگەڵ بەغداش بەردەوام لە پەیوەندیدا بووین، دوێنێ شەو خۆم لەگەڵ بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریش قسەم كردووە و لەگەڵ بەڕێز سەرۆك وەزیرانیش قسەم كردووە كە ئێمە بەرەو چارەسەری ئەم قەیرانە بڕۆین. ئەوانیش بە خۆشحاڵییەوە رایانگەیاند كە ئامادەن لە ماوەیەكی زۆر زۆر نزیك لەم یەك دوو رۆژەدا، شاندێك بنێرن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێمە بكەونە گفتوگۆی راستەقینە لەسەر ئەم بابەتە و چارەسەركردنی گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
دەمەوێ خەڵكی كوردستان دڵنیا بكەمەوە كە ژیان و مردنی ئێمە بەیەكەوەیە، ئەوەی لە توانای حكوومەتی هەرێمدا بێ، ئەوەی لە توانای خۆمدا بێ، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی كە بتوانین دەستەبەری هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەین. هیوادارم لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا و لەم چەند ڕۆژە بگەینە ئەنجامێكی زۆر ئەرێنی و ئەم كێشەیە بەرەو چارەسەر بڕوا و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابین بكرێ. بەڵام لە هەر حاڵەتێكدا بین، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە لەوەی هەرچی لە توانادا بێ، لە خزمەتی هاووڵاتیانی كوردستاندا دەبێت.
هەموو چاوەڕوانییەکان بەو ئاراستەیەن گفتوگۆی ئەمجارەی نێوان هەردوو حکوومەت بەرهەمی باشی هەبێت و کۆتایی بەو قەیرانە بێت کە ١١ ساڵە بەرۆکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی گرتووە و زیانی گەورەش بەر ئابووری و جووڵەی بازاڕ لە هەرێمی کوردستان کەوتووە بەو هۆیەوە.

