جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد “له‌وه‌ته‌ی زاخۆ بووه‌ته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ تا ئێستا 356 پڕۆژه ئه‌نجامدراون، به‌شێكی ئه‌و پڕۆژانه ستراتیژین و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی زاخۆ هه‌بووه.”
هێژا محه‌مه‌د، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند “دوای دەرچوونی بڕیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ زاخۆ، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كراوه، تا ئێستا 356 پڕۆژه‌ی جوراوجۆر له سنووری ئیداره‌كه ئه‌نجامدراون، به‌شی زۆری پڕۆژه‌كان ته‌واوبوونه و به‌شێكی دیكه‌شیان هێشتا كاریان تێدا دەکرێت و ته‌واو ده‌كرێن، پڕۆژه‌كان هه‌موو بواره‌كان و تەواوی ده‌ڤه‌ری زاخۆی گرتووەتەوە.”
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوتیشی “پڕۆژه‌ی كۆڕنیشی زاخۆ، قۆناغی دووه‌میشی له كۆتایی دایه و یه‌كێكە له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی ئیداره‌كه‌مان، ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی زاخۆ ده‌كه‌ن شایه‌تی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی حكوومه‌ت ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین نافووره له شاری زاخۆ دروست ده‌كرێت، ئه‌ویش یه‌كێك ده‌بێت له‌و پڕۆژانه‌ی زاخۆ ده‌باته قۆناغێکی دیكه‌ی پێشكه‌وتن.”
هێژا محه‌مه‌د دەشڵێت”ئه‌گه‌ر بودجه‌ی پێویست هه‌بێت پڕۆژه‌ی دیكه‌ش بۆ زاخۆ پێشنیاركراون، چونكه كاروانی ئاوه‌دانی به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ی له توانای حكوومه‌ت دابێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی درێغی ناكرێت، زاخۆ یه‌كێكه له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی هه‌م گرینگی خۆی هه‌یه و هه‌میش حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ خزمه‌تی ده‌ڤه‌رەکه بكات.”

