چواس خالید – هه‌ولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاری خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پێویستی بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری داوه، پڕۆژه‌كان له بواری ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ڕۆنانی شه‌قامه.
له هه‌رێمی كوردستان بنیاتنان و ڕۆنانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان و پێشكه‌شكردنی به شار و شارۆچكه‌كانی نه‌وه‌ستاوه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشته كار له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیادتری هه‌رێمه‌كه‌ی بكات، له‌كاتێكدا ماوه‌ی زیادتر له یازده ساڵه به نایاسایی و به بیانوویی بێبنه‌ما، حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌شه بودجكهی ڕاگرتووه و به‌رده‌وامیش گرفت بۆ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، به فه‌رمانی وه‌زاری ڕه‌زامه‌ندی نیشاندراوه به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پێویست بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری.
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌سه‌ر داهاتی سێكته‌ری ئاو و شاره‌وانی له سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی، دوای خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پێویست، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له بواره‌كانی شاره‌وانی و ئاو و ڕاكێشانی تۆڕی ئاو و ڕۆنانی شه‌قام جێبه‌جێ ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ی بڕیاره بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی كاره‌بای ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و دابینكردنی تاخم و غهتاس.
یه‌كێكی دی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌واوكاری فراوانكردن و ڕۆنانی شه‌قام بۆ چه‌ند كۆڵانێكی گه‌ڕه‌كی مامۆستایان له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شاره‌زووره، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ڕاكێشانی تۆڕی ئاو له بیری سه‌تحی بۆ تانكی گوندی گوێزه‌ڕه‌ش ی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی ئاوی سیته‌ك، هاوكات دروستكردنی سیاج بۆ حه‌وزی سه‌ریالی گوندی كانی میل له سنووری فه‌رمانگه‌ی ئاوی زه‌ڕایه‌ن.
هاوكات له‌ناو ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له سنووری پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ڕاكێشانی هێڵی ئاو له زه‌ڕایه‌نی كۆن هه‌یه و دابینكردنی قیری شل بۆ كارگه‌ی قیری شاره‌وانی له تانجه‌ڕۆ بۆ قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، به‌مه‌به‌ستی گهیندنی خزمه‌تگوزاری بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ناو شاری سلێمانی.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و گوژمه‌یه‌ی بۆ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ته‌رخانكراوه، كاری كۆنكرێتكردن و ڕاكێشانی كربستۆن بۆ به‌شێك له شه‌قامی سی مه‌تری نێوان جیاكراوه‌كانی و گوندی قڕگه له سنووری سهرۆكایهی شاره‌وانی سلێمانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پڕۆژه‌ی دابینكردنی تێكه‌ڵه‌ی شكاو له جۆری (ئه‌ی)، بۆ قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی خێرا بۆ هه‌ندێك له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی.
جیا له‌وانه و له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بڕی چوارده ملیۆن دیناری عێراقی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له دیواره‌كانی قشڵه‌ی شاری كۆیه خه‌رجكرا، گوژمه‌یه‌كی پێویستیش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌مپی حامیه‌ی ڕه‌واندز له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران خه‌رجكرا، كه گوژمه‌كه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١%ی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری سۆران خه‌رج ده‌كرێت.
هاوكات هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش گوژمه‌یه‌كی پێویست بۆ كاری ڕووپێوی شوێنه‌واری بۆ بیست گوندی ناحیه‌ی ڕزگاری خه‌رج ده‌كرێت و ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.

