رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (یەکی موحەرەم)سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و له‌و بۆنه‌یه‌دا جەخت له‌سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و پتەوترکردنی گیانی لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیریی و هاوئاهەنگی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەکاته‌وه‌.”

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌:

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و مایەی کۆتایی هاتنی کێشە و ئاڵۆزیەکان بێت.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و پتەوترکردنی گیانی لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیریی و هاوئاهەنگی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ی موحەرەمی ۱٤٤۷ی کۆچی

۲٦ ی حوزەیرانی ۲۰۲٥ی زایینی