حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاتووە، سبەی پێنجشەممە 26ی 6ی 2025، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێ.

