ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى به سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌نديى حزبى شيووعيى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌يانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له ئه‌بوو كاروان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و هاوڕێیانى له حزبى شيووعيى كوردستان خواست.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ستايشى تێكۆشان و خه‌با‌تى پێشمه‌رگايه‌تى و قوربانيدانى ئه‌بوو كاروان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و حزبى شيووعيى كوردستانی كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له سه‌ركردايه‌تيكردنى حزبدا بۆ به‌ڕێزيان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌نديى حزبى شيووعيى كوردستان، سوپاس و پێزانينى خۆى و هاوڕێیانی له حزبى شيووعى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايی و پشتگیریی نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

