چوارشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووەتەوە، کەسێکی هەرزەکاری تەمەن خوار 18ساڵان، هەڵساوە بەگاڵتە پێ کردن و سووکایەتیی بە ئافرەتێکی بەساڵاچوو، مێژووی تۆمار کردنی گرتەڤیدۆکە بۆ دووساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، لە سەر ئەم گرتە ڤیدیۆیە هێزەکانمان دەستیان بە بەدواداچوون کرد و ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر.

