ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کارەش، جێگری پارێزگار و حامد کاکەیی، قائیمقامی قەزایی پیرمام و د. دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێر، لوقمان سەعید، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، لە گوندی سێوەکەى سنووری قەزایی پیرمام، لە ڕێورەسمێکدا بە گوژمەى نزیکەى ( 316 ملیۆن و 951 هەزار دینار ) لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى سندووقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدان بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر، بنکەیەکى تەندروستی کرایەوە.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتووانی گوندەکە، ئومێدى خواست هاوڵاتییانى ئەم سنوورە هەمیشە ساغ و سەلامەت و تەندروستبن، ئاماژەى بەوەشدا ئەم بنکە تەندروستیە سەرەڕاى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان بە هاولاتییان، بەشێکى گرنگ و کاریگەرە لە هاوکارى و چارەسەرکردنى دانیشتوانى ناوچەکە.
جێگەی باسە، بنکەى تەندروستى گوندى سێوەکە، بکەیەکى تایبەتمەندە و خزمەتگوزاریى گشتگیر پیشکەش بە هاوڵاتییان سنوورەکە دەکات و لە هەمانکاتدا بنکەیەکى تەندروستى خێزانیە.

