وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری، ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 14 ملیۆن دینار بۆ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له دیواره ڕووخاوه‌كاه و به‌ردڕێژكردنی حه‌وشی قشڵه‌ی كۆیه.
گوژمه‌كه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 1%ی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور و به‌پێی خشته‌ی پلانی ساڵی 2025 به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له دیواره ڕووخاوه‌كان و به‌ردڕێژكردنی حه‌وشه‌ی قشڵه‌ی كۆیه به‌پێی یاسا و ڕێنماییه داراییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
قشڵه‌ی كۆیه، یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرینه‌كانی شاری كۆیه و بایه‌خێكی زۆری مێژوویی و شوێنه‌واری هه‌یه و وه‌ك یه‌كێك له ڕه‌مزه‌كانی شوێنه‌واری له هه‌رێمی كوردستانیش ناسراوه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی زیاتری شوێنه‌واره‌كان، بایه‌خێكی زۆر به پڕۆژه‌كانی شوێنه‌واری ده‌دات له بواری كاری كنه‌وپشكنین و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆ بیانییه‌كان و ناوخۆییه‌كان و دۆزینه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.

