چەند خولەکێک پێش ئێستا جارێکی تر وەزیرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەژداری کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان نەکرد وەک هەڵوێست وەرگرتن لە دژی ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی بە درێژای چەند ساڵی ڕابردوو لە فەرمانبەرانی هەرێمیکوردستان دەکرێت بە بڕینی موچەکانیان.
دوای تێپەڕبوونی 24 ڕۆژ، هێشتا مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ڕەوانە نەكراوە، بەغدا پێداگرە لەسەرڕادەستكردنی داهاتی نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆ، وەك پێشمەرجە بۆ ناردنی مووچە، هەرچەندە هەوڵە سیاسی و یاسایی ودیپلۆماسییەكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، بەڵام تا ئەم ساتە هەوڵەكان بێ ئەنجامن. هەر بە هۆكاری نەناردنی مووچەیهەرێمی كوردستان، وەزیرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان كردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی هەیە پرسی موچەی فەرمانبەران لە کارنامەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران نەهاتبوو، ئەمەش وای کرد وەزیرەکانیپارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکە بکەن، مەرجی گەرانەوەی وەزیرەکانیش پەیوەستە بە ناردنی موچەخۆرانی کوردستان و چارەسەرکردنی ڕیشەیئەو بابەتە.

