چواس خالید – هەولێر
ڕێگای هه‌ولێر – كۆیه، كه ئێستا ڕێگایه‌كی باریكی یه‌ك سایدی پێچاوپێچه، به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی زیادتر له پێنج سه‌د ملیار دیناری عێراقی، ڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت، له نه‌خشه‌ی نوێی پڕۆژه‌كه‌دا لاینێكی دی بۆ شه‌قامه‌كه زیدكراوه.
حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان به‌رده‌وامه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیادتری هه‌رێمی كوردستان، كه به به‌رده‌وامی لێره‌وله‌وێ پڕۆژه‌ی نوێی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به شاروشارۆچكه‌كانی ده‌كات، ئه‌وانه‌ش له كاتێكدان، زیادتر له یازده ساڵه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به نایاسایی به‌شه بودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و ناینێرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێستا كار له ڕۆنانی شه‌قامێكی دوو سایدی سێ لاین ده‌كات له یه‌كێك له شاڕێگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه ڕێگه‌ی دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه یه و له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
١٠ ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، له ڕێوڕێسمێكی تایبه‌ت دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ردی بناغه‌ی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر كۆیه ی دانا و له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، ”خه‌ڵكی كۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌ن خزمه‌تی زیادتر بكرێن”.
دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر-كۆیه، ده‌ست به ڕۆنانی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه كراوه و ئێستا به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای هه‌ولێر – كۆیه، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگی سنووری شاری هه‌ولێره و ڕێگای سه‌ره‌كی و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌خته به پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كۆیه، به گوژمه‌ی پێنج سه‌د و شه‌ست ملیار و چوار سه‌د وچل و سێ ملیۆن دیناری عێراقی له‌لایه‌ن كۆمپانیای خۆماڵییه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه مه‌وداكه‌ی سی و هه‌شت كیلۆمه‌تره و بریتییه له فراوانكردن و ته‌واوكردنی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕێگه‌كه، كه پێشتر به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه كاره‌كانی وه‌ستابوو.
پێشتر له نه‌خشه‌ی ڕۆنانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كۆیه، دوو لاین ده‌ڕۆیشت و دوو لاینیش ده‌هات، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خشه‌كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان گۆڕانی بهسەرداهات، كه له گرێبه‌ستی نوێ‌دا و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، هه‌ردوو سایدی شه‌قامه‌كه كراوه به سێ لاین و تایبه‌تمه‌ندی و كوالێتی تا ئه‌وپه‌ڕی به‌رزكراوه‌ته‌وه، له نه‌خشه‌ی نوێ‌دا، هه‌موو سووڕانه‌وه‌كان گۆڕدراون به ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاس و ڕێگه‌كه به‌جۆرێك ده‌بێت هیچ خاوبوونه‌وه و ئه‌گه‌ری ڕووداوای هاتوچۆ به‌هۆی سوڕانه‌وه‌وه بۆ شۆفێران نایه‌ته پێش.
ئێستا ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر-كۆیه، ڕێگایه‌كی باریكی یه‌ك سایده و به‌رده‌وام ئۆتۆمبێل تێیدا جرتوفرتیانه، به‌پێی ئاماره‌كانیش ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌و ڕێگه‌یه به‌رزه، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه، ژماره‌ی ڕووداوه‌كان و مه‌ودای نێوانیش كه‌متر ده‌بێته‌وه.
قه‌زای كۆیه كه له ٧٩ كیلۆمه‌تری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه و له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌و ڕێگه یه‌كسایده زۆرێك ڕووداوی هاتوچۆی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و زۆرانێكی خستنه سه‌ر جێگا و كه‌سانێكیشی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دنیا كرد، كه له كۆتایی مانگه‌كانی ٢٠٢٤، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه ی ده‌ركرد و هه‌وڵ ده‌درێت له كاتێكی نزیكدا ته‌واوبكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
پڕۆژه‌ی به دووسایدكردنی ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كۆیه، له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه ساڵی ڕابردوو له كه‌رتی ڕێگاوباندا، ژماره‌یەكی زۆری پڕۆژه‌ی ڕێگاوبانی جێبه‌جێكردووه و خرانه خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه، كه دیارترینیان ڕۆنانی دووسایدی خه‌لیفان – سۆران، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای گه‌زنه، هاوكات بنیاتنانی هه‌ریه‌ك له پرده‌كانی ده‌ربه‌ندی ڕانیه و پردی ئاوه‌خێری، جیا له‌وانه و هه‌ر له ساڵی ٢٠٢٤دا، به‌ردی بناغه بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواری ڕێگه‌وباندا داندرا له‌وانه‌ش، دانانی به‌ردی بناغه‌ی دوو سایدی هه‌ولێر – كۆیه و ڕێگای دوو سایدی باعه‌ردێ – ئیتوت، ڕێگای دووسایدی شێخان – لالش، دووسایدی گۆمه‌سپان – ماقولی، ڕێگا و پردی هه‌ڵه‌بجه ڕێگای تووه‌قوت – قلیجه، له‌گه‌ڵ دووسایدی به‌رده‌ڕه‌ش – خه‌بات، كه هه‌ندێكیان ته‌واوبوونه و كاریش له جێبه‌جێكردنی ئه‌وانی دی‌دا به‌رده‌وامه.

