رۆژنامەی ھەولێر

لە بەنداوی دهۆک دوو خوشك خنکان

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگەیاند، خێزانێکی گەشتیاری عەرەب سەردانی بەنداوی دهۆکیان کردووە و لە کاتی مەلەکردندا دوو کچی خێزانەکە كە خوشكن، لە ئاوی بەنداوەکەدا خنکاون.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە تەرمی هەردوو کچەکە بدۆزنەوە و لە ئاوەکە دەریبهێنن.

بەرگریی شارستانیی دهۆک ئاماژەی بەوە کرد، تەرمەکان رەوانەی پزیشکیی دادی دهۆک کراون و لایەنە ئەمنییەکانیش بۆ زانینی وردەکاری و هۆکاری رووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە كردووه‌.