رۆژنامەی ھەولێر

هەولێر..دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانە خوارەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، کاتژمێر 17:10، لە نزیک گوندی دارەبەنی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان لێ نەکەوتەوە.