ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.6.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، لە بارهى ڕەوشی ئاوارە و پەنابەرانى کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، لەگەڵ لیژنەى هاوبەشى، دەزگاى خێرخوازى بارزانى، مانگى سوورى عێراقى لقى هەولێر، بەڕێوەبەرایەتى قەیرانەکانى پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا، کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دواى ئەوەى گفتوگۆ لە بارهى ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران بەشێوەیەکى گشتى و پێشکەشکردنی هاوکاری و یارمەتی و خزمەتکردنیان لە دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەمپەکان كرا، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە لیژنەى ناوبرا و کرد لە بەرامبەر هەموو ئەو کارانەى لە ماوەى ڕابردوودا پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەرانیان کردووە.
پاشان تەئکیدى لە پتەوکردنى هەماهەنگی نێوانیان و گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى پێویست بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکى نەخوازراو کردەوە.

