رۆژنامەی ھەولێر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەڵەبجە کەسێک گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا ئۆپتیما لە شەقامی دووسایدی زانکۆی هەڵەبجە وەرگەڕا، کە بەهۆیەوە سەرنشینێک گیانی لەدەستدا و سێ سەرنشینی دیکە بریندار بوون.”

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بریندارەکان راستەوخۆ بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون.

هاتووچۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.