وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شكردنی ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا له بواری ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 19ی حوزه‌یران وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاندووه: “بەپێی گشتاندنەکە لە حاڵەتی وەرگیرانی هەر فەرمانبەرێک ئەوا ئەو پسپۆڕییە لە پلانی مۆڵەتی خوێندنی ناوخۆ زیاد دەکرێت” .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌ش هاتووه: له‌سه‌ر راسپارده‌ی وەزیری خوێندنی باڵا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سێ بڕیار لە بەرژەوەندی مامۆستایان و فەرمانبەران تایبەت بە مۆڵەتی خوێندنی باڵا دەرده‌كات كه ئه‌مانه‌ن.:
یه‌كه‌م / پێدانی لاری نەبوون راستەخۆ لەلایەن زانکۆ بە مامۆستایان و فەرمانبەران بەمەبەستی خوێندن لە ناوەراست و خوارووی عێراق لە چوارچوەی (100) کورسی
دووه‌م / ئەو (100) کورسیە لەدەرەوەی پلانی پەسەندکراوی مۆڵەتی خوێندن دەبیت و راستەوخۆ بۆ پلانی مۆڵەتی خوێندنی ناوخۆ زیاد دەکریت.
سێیه‌م / درێژکردنەوەی ماوەی بەرزکردنەوەی ناوی کاندیدانی کێبرکێی مۆڵەتی خوێندن تاوەکو 31-7-2025 بۆ ئەوەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لە ئێستادا لە کۆرسی زمانی ئینگلیزی سەنتەری زمانی زانکۆ حکومییەکانن بتوانن سود لە وەرگرتنی خاڵەکانی بڕوانامەی ئینگلیزی وەربگرن لە کاتی کێبرکێی مۆڵەتی خوێندن.

