ڕێگای كۆیە – هەولێر، کە بە شادەماری ڕێگاكانی كوردستان دادەندرێت، لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆك وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەی ( 560 ملیار و 443 ملیۆن دینار ) بە بەرزترین ئاستی ئەندازیاری جێبەجێ دەكرێت.
قۆناخی یەكەم و دووەمی لە ئێستادا كاری تێدا دەكرێت و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە، کە 37 كیلۆمەترە، کە پڕۆژەیەكی ستراتیژی ڕێگاوبانی كوردستانە و بەشێكە لە تۆڕی شادەماری ڕێگاوبانی کوردستان و پایتەختی هەرێمى كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، لە هەولێریشەوە بەرەو پارێزگای دهۆك.
لەپێشتردا پڕۆژەكە دوو لین دەڕۆیشت و دوو لین دەهات، بەڵام بە ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران، لە گرێبەستی نوێدا پڕۆژەكە بووە سێ لین ڕۆیشتن و سێ لین هاتن و تایبەتمەندییەکەشی زۆر بەرز كرایەوە، هەموو سووڕانەوەكان لە پڕۆژەكە گۆڕدران بە ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس، کە هاووڵاتییەك لە هەولێرەوە دەڕوات بەرەو كۆیە یان بە پێچەوانەوە، تووشی هیچ گرفت و خاوبوونەوەیەک نابێت.
وادەی جێبەجێكردنی پڕۆژەکە 1275 ڕۆژە، دەبێت لە مانگی 3ـی 2028 پڕۆژەكە تەواو بێت.

