رۆژنامەی ھەولێر

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

وەزارتی تەدروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا جەخت لە نەهێشتنی دەرمانی بێ مۆڵەت و دەکات و هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەرمان نەکڕن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێك لە سۆشیاڵمیدیا لەماوەی ڕابردوو گوایە هاوڵاتیەك بەهۆی بەكارهێنانی ژیری دەستكرد كۆچی دوایكردووە. وەزارەتمان بەدواداچوونی تەواوی بۆ بابەتەكە كرد و زانیاری تەواو لە كەسە نزیكەكانی كۆچكردوو و نەخۆشخانە وەرگرت، دەرەنجام گەیشتینە ئەو ڕاستیەی کەوا ئەم هەواڵە ڕاست نیە بەداخەوە چەندین ڕاگەیاندن و پەیجی سۆشیاڵمیدیا بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی فەرمی کە وەزارەتی تەندروستیە تەنها ڕۆڵی گواستنەوەی ئەو پڕوپاگەندەیان کرد.

لێرەوە بەپێویستی دەزانین دوو پەیامی بەرژەوەندی گشتی بخەینە ڕوو:
یەکەم:
پێویستە هاوڵاتیان هیچ دەرمانێك یان پێداویستی پزیشکی بەبێ ڕاوێژی پزیشكی چارەسەر و شوێنی فەرمی نەبێت بەكاری نەهێنن و گوێ لە هیچ ڕیکلامێکی ئۆنڵاین و سۆشیاڵمیدیا نەگرن کە بەبێ مۆڵەت و دەرمانی نایاسایی نابێت بفڕۆشرێتە هاووڵاتیان وە لەڕووی پزیشکیەوە ئامڕازی زیرەکی دەستکرد بەبێ پشکنینی پزیشکی و بینین و ڕاوێژی پزیشکی چارەسەر هەڵەی پزیشکی لێ دەکەوێتەوە.

دووەم:
ڕاگەیاندنەکان و پەیجەکانی سۆشیاڵمیدیا پێویستە لەگەڵ لایەنی فەرمی بەدواداچوون بکەن پێش بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان