سەرۆکی حکوومەت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە بارەی مووچەوە گوتی: مووچە بابەتێکی گرنگ و مافی خەڵکە و نەدانی مووچە ستەمە لە خەڵک دەکرێت، هەربۆیە نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردوە بۆ ئەوەی چارەی ئەم بابەتە بکەین.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی گوتیشی: لەم یەک دوو ڕۆژەدا نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە و چاوەڕوانین و هیوادارین دادگا لە قازانجی خەڵکی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات .