ڕۆژی سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو (شیخە بشیر فرحان) هەڵسووڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە. هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردایەتیی ئیماراتی ڕاگەیاند لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکاندا.
بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.