ئەمڕۆ سێشەممە 2025.6.17، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ قائیمقامەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکدا، پارێزگاری هەولێر، تیشکى خستەسەر ئەو پڕۆژە و کارانەى لە ماوەى ساڵی رابردوودا لە سنوورى پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە، کە زۆربەیان لە ناوچە ھەژارنشینەکان و ئەو شوێنانە بوونە کە کەمترین دەستی خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، ڕاشیگەیاند، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و شارەوانییەکان ڕاسپێردراون بەپێی ئیمکانیاتى بەردەست و ئەو بەرنامە ڕێژی و پلانانەی ئامادەکراوە دەستبکرێت بە خزمەتکردنى زیاتر و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم قەزا و ناحییە و گوندەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە شێوەیەکى یەکسان و بەبێ جیاوازى.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە، دواى بەدواداچوون بۆ ئەرک و کارەکانی قائیمقامیەتەکان، وێڕاى دەستخۆشى لێیان، جەختى لە بەجێگەیاندن و جێبەجێکردنی فەرمان و هاریکاریکردن و کارئاسانى بۆ هاوڵاتییان و ڕاییکردنى کاروبارەکانیان بە پابەند بوون بە ڕێنمایی و رێکار و یاساکان کردەوە، لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییانیش، تەواوی پاڵپشتی خۆى بۆ پرۆژە و کارەکانى قائیمقامیەتەکان و خزمەتکردنی زیاترى سنوورى پارێزگاى هەولێر دووپاتکردەوە.