شه‌وی ڕابردوو، دووشه‌ممه 2025/6/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز عه‌باس عراقچى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
تیایدا دوايين پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسيۆن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئيسرائيليان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا، هه‌ردوولا تيشكيان خسته سەر ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پابه‌نديى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه، دووپات كرده‌وه.
مه‌ترسييه‌كانى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.