چواس خالید – هەولێر
له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گه‌وره پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی ئاوی هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت، كه گرفتی كه‌مئاوی بۆ سی ساڵی دی له هه‌ولێر ناهێڵێت و به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت و تا ته‌واو بوونیشی وه‌ك چاره‌سه‌ری خێرا، سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕی دوو ملیار دیناری بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی كه‌مئاوی له هه‌ولێر ته‌رخان كردووه.
شاری هه‌ولێر شازده هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی پێویسته، كه به هه‌ر سێ پڕۆژه ستراتیژییه‌كه‌ی ئاوی ئیفرازی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، سێزده هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو و له ڕێگه‌ی هه‌زار و دوو سه‌د و چل بیریشه‌وه، سێزده هه‌زار مه‌تر سێجاكه‌ی دیكه دابین ده‌كرێت.
جیا له فراوانبوونه خێراكه‌ی شاری هه‌ولێر، كه تا دێت یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون لێره‌وله‌وێ به‌رز ده‌بنه‌وه و ژماره‌ی هاوبه‌شانی ئاو ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیادتر و زیادتر ده‌بێت، به‌هۆی تێكچوونی دۆخی كه‌شوهه‌وا له جیهن و كه‌می باران بارین و دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی، كه سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی زۆری ئاوی ماڵانه و دهستپێوهنهگرتنی هاووڵاتیان به ئاوه‌وه، له وه‌رزی هاوین، هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی كه‌م ئاوی ده‌بنه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش جیا له بنیاتنانی پۆند و به‌ندا و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له سه‌رانسه‌ری كوردستان، ساڵانه له وه‌رزی هاویندا به ته‌رخانكردنی گوژمه‌ی پێویست لایه‌نی پێوه‌ندیدار ڕاده‌سپێرێت به چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌م ئاوی ئه‌و شوێنانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
بۆ ئه‌مساڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی دوو ملیار دیناری عێراقی ته‌رخانكردووه، وه‌ك فریاگوزاریی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر، كه ساڵانێكه سه‌رباری بنیاتنانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كه‌مئاوی، ساڵانه له وه‌رزی هاویندا به ته‌رخانكردنی گوژمه‌ی پێویست لایه‌نی پێوه‌ندیدار ڕاده‌سپێرێت به چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌م ئاوی ئه‌و شوێنانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ٢٥ی حوزه‌یرانی پار بڕی بیست ملیار دیناری عێراقی بۆ په‌ره‌پێدانی سێكته‌ری ئاو و گرفتی كه‌م ئاوی له هه‌ولێر ته‌رخانكرد، پێراریش له ١٢ی ئابدا، بڕی ملیارێك و دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دیناری عێراقی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كرد، به‌س پێراریش نۆ سه‌د و په‌نجا ملیۆن دیناری عێراقی ته‌رخانكرا.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه چاره‌سه‌ری كاتی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خێران، به‌ڵام ساڵانێكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و هتد…، ڕشتانه كار له سێكته‌ری ئاودا ده‌كات و مه‌به‌ستیه‌تی هاووڵاتیانی له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كه‌م ئاوی ئه‌رخه‌یان بكات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا چه‌ندان به‌نداو و پۆندی به گوژمه‌ی قه‌به بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باراناو، له نێزیك شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنیات ناوه و جهندانیش له جێبه‌جێكردندان، كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا و ته‌نیا له سنووری هه‌ولێر، بیست و هه‌شت پۆند و به‌نداوی بچووك دروستكراون و بیست و دووی دیكه‌ش كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هاوكات له چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به بنیاتنانی گه‌وره پڕۆژه‌یی فریاگوزاری خێرای ئاوی هه‌ولێر و به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو كردووه، كه ئێستا ٨٠%ی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر ته‌واو بووه و كاره‌كانی پڕۆژه‌ی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه له هه‌ولێریش ٩٥%ی جێبه‌جێ كراوه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌خرێته خزمه‌ت دانیشتوانی شاری هه‌ولێره‌وه.
پڕۆژه‌ی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه له هه‌ولێر، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی سیسته‌می دابه‌شكردنی ئاوی خاوێن بۆ دانیشتوانی شاری هه‌ولێر و به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مه‌ودای پڕۆژه‌كه چوار سه‌د و یازده كیلۆمه‌تره و به گوژمه‌ی بیست و پێنج ملیار دیناری عێراقی كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه له ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، له ڕێوه‌ڕه‌سمێكی تایبه‌تدا به‌ردی بناغه‌ی داندرا، ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه، بۆگواستنه‌وه‌ی ئاوی گه‌وره پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌یه بۆ شاری هه‌ولێر، كه له ٨ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٤، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی دانا و له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، “ئه‌و پڕۆژه‌یه، تا نزیكه‌ی ٣٠ ساڵی دیكه، گرفتی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر ناهێڵێت”.
پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر، به گوژمه‌ی نزیكه‌ی چوار سه‌د و هه‌شتا ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت، ماوه‌ی ته‌واوبوونی پێنج سه‌د و په‌نجا ڕۆژه، كه به‌ته‌واوبوونی ١٠٠% گرفتی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كات، كه ڕۆژانه چوار سه‌د و هه‌شتا هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو ده‌پاڵێوێت و بۆ هه‌ر كاتێك ٢٠-٢١ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خاوێێن دابین ده‌كات.
پڕۆژه‌كه به چوار هێڵی سه‌ره‌كی له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری و ١٥٠ مه‌تری جێبه‌جێ ده‌كرێت و پشتی به ئاوی زێی گه‌وره به‌ستووه و دوای پاككردنه‌وه و پاڵاوتنی ئاوه‌كه و فلتهركردن و كلۆركردنی به ستانداری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی (WHO)، و عێراقی ده‌گه‌یه‌ندرێته دانیشتوانی شاری هه‌ولێر.
به‌هۆی ئه پڕۆژه‌وه زیادتر له هه‌زار بیری ئاو له شاری هه‌ولێر داده‌خرێت و چیدی بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتوانی سودی لێ وه‌رناگیرێت، كه به‌وه‌ش ژێرخانی ئاوی ژێر زه‌وی پارێزراو و به‌رز ده‌بێته‌وه.