ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ف ، ع ، ڕ) دەستگیر کردووە، لە درەنگانی شەوی 13ـی حوزەیرانی 2025، لە شارۆچکەی عەنکاوەی هەولێر، لەژێر کاریگەری خواردنەوە کحولییەکان ب ەچەکی بێ مۆڵەت لە جۆری، کڵاشینکۆف هەڵساوە بە تەقە کردن.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەنجامدانی ئەم کارە نایاساییە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە لایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتباری ناوهاتوو دەستگیر کرا و دەستمان گرت بەسەر چەکەکەیدا.