دوانیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە 14-6-2025 منداڵێک لە رووباری باڵەکایەتی خنکا كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شت كردن له مامزاوه‌ی شاری هه‌ولێر روویان له ناوچه‌كه كرد بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگری شارستانی سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی خنکان لە رووباری قوبەی گەڵاڵە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت منداڵێک لە رووبار خنکاوە دەستبەجێ تیمەکانمان تەرمی منداڵەکەیان لە رووبار دۆزیەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کرا.
محەمەد جەبار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان بە کوردستان تیڤی راگەیاند: تەرمی منداڵێک ئه‌مڕۆ شه‌ممه گەیەندراوه‌ته بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان، بەناوی (محەمەد سۆران سەلیم) كه تەمەنی 6 ساڵه و لە رووباری گەڵاڵە خنکاوه .
راشگه‌یاندووه: ئەم خانەوادەیە بە مەبەستی گەشت و سەیران لە مامزاوەی شاری هەولێر روویان لە ناوچەکە کرد بوو، دوای ئەوەی منداڵەکە دەچێتە ناو رووبار بەداخەوە خنکاوە .
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: تەرمی منداڵه‌كه بۆ مه‌به‌ستی توێکاری پزیشکی و لێکۆڵینەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران نێردراوه و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش لەلایەن پۆلیسی ناوچەکە