پاپای ڤاتیكان: نابێت كوشتن و وێرانكاری شوێنی بژارده‌ی گفتوگۆ و ئاشتی بگرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆشەممە 14ـی حوزەیرانی 2025، حكوومه‌تی ڤاتیكان نوێترین كاردانه‌وه‌ و په‌یامی پاپای ڤاتیکان “لیۆی 14ـەمی” بڵاوكردووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ تیایدا: داوا لە ئێران و ئیسرائیل ده‌كات دەستبەرداری جەنگ بن و دەست بە گفتوگۆ و دیالۆگ بکەن.

پاپا لیۆی 14هه‌م ، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: نابێت هیچ لایەنێک ببێته‌ مایه‌ی هەڕەشە بۆ لایه‌نێكی تر، پێویسته‌ وڵاتانی كاریگه‌ریش هه‌وڵی ئاشتی و دامركاندانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بده‌ن ، چونكه‌ ئاشتی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی بۆ كێشه‌كان .

به‌ پێی زانیارییه‌ میدیاییه‌كانی ئێران: له‌ ماوه‌ی 35 كاتژمێری رابردوودا، ئیسرائیل ژمارەیەک لە باڵاترین فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کوشتووە، لەنێویاندا محەممەد باقری، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکان و حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، هەروەها فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانیش لەنێو کوژراوەکاندایە.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی حوزه‌یران ، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا 78 کەس کوژراون و 320ی دیکە بریندار بوون.