رۆژنامەی ھەولێر

حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ حاجییانی هەولێر، دهۆک، زاخۆ و سۆران دەگەنەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 951 کەسە.

حاجییانی هەولێر، دهۆک، زاخۆ و سۆران کە ژمارەیان 951 کەسە و بەڕێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە،  گەیشتنەوە خاکی عێراق و ئێوارەی ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ئەمڕۆ دووەم کاروانی حاجییان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 951 کەسە و حاجییانی هەولێر، دهۆک، زاخۆ و سۆرانن.