ئەمڕۆ شەممە 2025.6.14، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشین، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی، ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی بە هەماهەنگی بانکی خوێن، ڕێورەسمێکی تایبەت بەم بۆنەیەوە سازکرد.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی ڕێورەسمەکە، ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشینی بەڕۆژێکی گرنگ وەسفکرد، هەروەها ڕۆڵی ئەو کەسانەشی بەرز نرخاند، کە وەک چالاکیەکی مرۆڤدۆستانە خوێنی خۆیان دەبەخشن و بە خوێنی خۆیان، ژیان و گیانی مرۆڤ لە مردن ڕزگار دەکەن.
جێگەى باسە، 6/14 ڕۆژی جیهانیی خوێن بەخشیە و هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا ڕێز لەو کەسانە دەگیرێت، کە خوێن دەبەخشن بەکەسانی پێویست و بە خوێن ژیان و گیانی مرۆڤ لە مەرگ ڕزگار دەکەن.