وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی دواخست

لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، ئەم هەفتەیە واتە لە سبەی ڕۆژی شەممە، 14ی 6ی 2025، هەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان، بە قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە، وە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانیش هەمووی دوا دەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو. لە هیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکان ئەنجام نادرێن.
دواتر لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە لە خشتەی تاقیکردنەوەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.