له‌سه‌ر برینی قووتی خه‌ڵكی كوردستان دوو سكاڵا دژی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی له دوو دادگای نێوده‌وڵه‌تی تۆمار كرا.
نووسینگەی تایبەتی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: له به‌ریتانیا دوو سكاڵامان دژی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ته‌یف سامی وەزیری دارایی لە دادگای نێودەوڵەتیی (لاهای و كراون كورت) پێشكه‌ش كرد بە پێی ماددەی یەكی تاوانی مرۆڤایەتی به‌هۆی نەدانی مووچە و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان.
له سكاڵاكه‌دا باس له‌وه كراوه: برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان تاوانێکی مرۆڤایەتییە، لەگەڵ ئەوەشدا ده‌بێته هۆکاری ئەوەی بەلێشاو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ده‌رەوه کۆچ بکه‌ن، لەکاتێکدا کە وڵاتانی ئه‌وروپا بە تایبەتی بەریتانیا بە ملیۆنان دۆلار خەرج دەکه‌ن بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕێگەی قاچاغ بگیرن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: ئەگەر داواكە چەسپا، ئەوا راستەوخۆ ئاگاداركردنەوە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی دەچێت و لە گەشتەكانی دەرەوەش كێشەیان بۆ دروست دەبێت.
لە كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی هەردوو دادگا لەبارەی سكاڵاكان، پێویسته نوێنەری سوودانی و تەیف سامی لە دادگا ئامادە بن.
جگە لەمەش، دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی نامه‌ی بۆ سەرجەم ڕێکخراوەکانی بەریتانیا و ئه‌و پەرلەمانتارانه‌ی دۆستی کوردن هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ناردووە، تیایدا باسیان له نەدانی مووچە و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان كردووە له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراقەوە.
ئەمه‌ش لە كاتێكدایە وەزارەتی دارایی عێراق بەبێ هۆكار سزای فەرمانبەرانی كوردستانی داوە و ناردنی مووچەی ڕاگرتووە.