سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
بنەماڵەی کەریم شنگالی سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت لە پرسەکە دەربڕی.