ڕۆژی پێنجشەممە 12ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق جەخت لە پێویستیی پابەندبوون بە دەستوور و هاوبەشی و هاوسەنگی کرایەوە.
کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری دیدارەکە.