له‌دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای به بازار كردنی گه‌نمی جوتیاران له پارێزگای هه‌ولێر، 12 ئه‌م مانگه‌ی بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران و ده‌ستپێكردن به پرۆسه‌ی به‌بازاركردنی گه‌نمی جوتیاران، دەستنیشان کرد….
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12.6.2025، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای به‌بازار كردنی گه‌نمی جوتیاران، به ئاماده‌بوونی هێمن سه‌ید موراد به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر، و بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی و بەرێوەبەری بازرگانی دانەوێلەی هەولێرو نوێنەری یەکێتی جوتیاران سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دانه‌وێله‌ی هه‌ولێری كرد به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له شێوازی به‌بازاركردنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری، كه ساڵانه جوتیاران گه‌نمی خۆیان راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. هێمن قادر سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای به‌بازار كردنی گه‌نمی جوتیاران، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌بازار كردنی گه‌نمی جوتیاران، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا باسی لە نەخشەو پلانی ئەمساڵی لێژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر کرد‌و تاكیدی له‌سه‌ر رێك‌و پێكی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه كردەوە، رێنماییه گرنگه‌كانی خسته روو، داواشی لە جوتیاران کرد لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوکارو پابەندی رێنماییەکان بن، هاوكات پێداگیری له‌سه‌ر شێوازی دادپه‌روه‌رانه‌ی لێژنەکەیان له مامه‌له كردن له‌گه‌ڵ جوتیاران كرده‌وه. شایه‌نی باسه ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی پێشوتر ئه‌م پرۆسه‌یه به هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت و بۆ ئه‌مساڵ سه‌دو بیست و دوو هه‌زارو شه‌ست ته‌ن دیاری كراوه بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی پارێزگای هه‌ولێر دیاری كراوه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا بۆ سوودمه‌ند بوونی جوتیارانی سنوری كۆیه بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌و سنوره ده‌كرێته‌وه …