پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی قوشتەپە هاووڵاتیەک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێکی دیکە دەکوژێت، دوای ئەوە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کراوە و دراوەتە دادگا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، “دوای ئەوەی کاتژمێر 6ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-6-2025، لە شارۆچکەی قوشتەپە لە ڕووداوێکی تەقەکردن ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.”
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، “دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بۆمان دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک بە ناوی (ٲ. ن. ع) تەمەن (37 ساڵ) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ کەسێک کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتە، کوژراوە.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.”