ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی وەستانی وێستگەکانی کارەبا بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: ئەو وێستگانەی کارەبا کە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی پێویست لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە لەکار وەستابوو، حکوومەتی فیدراڵ سووتەمەنی پیویستی بۆ دابینکردن لەگەڵ شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەران.
سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تییدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو وێستەگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر بە هۆی نەبوونی سوتەمەنیی پێويست لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە لە کار وەستابوون، لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە سوتەمەنیان بۆ دابینکراوە و شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەرانیشیان دەدرێت، هاوکات لە دەرەوەی تۆڕی کارەبای هەرێم بەردەوامن لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و هەناردەکردنی.
وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت: و دەنگۆی وەستاندن و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی کارەبای ئەو وێستگانە دوورە لە ڕاستی و هەر کاتێک سوتەمەنیی پێویست لە لایەن حکوومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەست بوو، دەخرێنە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە.