عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا، ناسراو بە کریم شنگالی، لە ساڵی 1950 لە مووسڵ لەدایک بووە، لە ساڵی 1971 کۆلێژی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە. هەروەها 1971 تا 1973 لە بەغدا کاری پارێزەریی کردووە.
کریم شنگالی، لە 1993 تا 1994 بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بووە و، لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری ناوخۆی بووە.
کەریم شنگالی، ئەمڕۆ 10ـی حوزەیرانی 2025، لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.