پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی نیشتمانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە تیایدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان تاکو کۆتایی ساڵی 2026 دابین دەكات.
یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی پڕۆژەی ڕووناکی بریتییە لە کوژاندنەوەی مووەلیدەی گەڕەکەکان کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 7000 مووەلیدە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
ئەم مووەلیدانە پێشتر هۆکارێکی سەرەکیی پیسبوونی ژینگە بوون لە کوردستاندا. داتا سەرەکییەکانی ئەم هەنگاوەی پڕۆژەی ڕووناکی بەم شێوەیەن:
١- 1260مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا کوژێنراونەتەوە، کە 1092ی لە هەولێر و 79 لە سلێمانی و 89 لە دهۆکە .
٢- ئەم ڕێژەیە یەکسانە بە ٪17ی مۆلیدەی گەڕەکەکانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
٣- کوژانەوەی ئەم مۆلیدانە یەکسانە بە کەمکردنەوەی 240،000 تۆن لە گازی ژەهراویی دوانەئۆکسیدەی کاربۆن لە ساڵێکدا و یەکسانە بە لابردنی تاوەکو 250،000 ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکەن.
کاریگەرییەکانی کوژاندنەوەی مووەلیدەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026:
١- تاوەکو کۆتایی بەجێگەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی، ژمارەی ئەو مووەلیدانەی دەکوژێنەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بە قەبارەی 1.4 ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا.
٢- ژمارەی ئەو مووەلیدانەی لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەکوژێنەوە یەکسان دەبێت بە 1.3 ملیۆن ئۆتۆمبێل.
٣- ئەم ژمارانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراویی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بە ڕێژەی ٪4 لە هەرێمی کوردستاندا.
شێوازی جێبەجێکردن:
١- پڕۆژەی ڕووناکی گرێبەستی لەگەڵ خاوەن مووەلیدەکان کردووە بۆ کوژاندنەوەی مووەلیدەکانیان و تەنها کارکردنیان وەک جێگرەوەیەک.
٢- لە ئێستادا هاوبەشانی کارەبا ڕاستەوخۆ کارەبای 24 کاتژمێریی پڕۆژەی ڕووناکییان پێدەگات.
٣- لە سەرەتای پڕۆژەکەوە تاوەکو ئێستا، خاوەن مووەلیدەکان بە بەردەوامی مانگانە شایستە داراییەکانیان وەرگرتووە.
جۆرەکانی مووەلیدە کە کوژێنراونەتەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی:
١- مووەلیدەی گەڕەکەکان
٢- مووەلیدەی تایبەتی ماڵ
٣- مووەلیدەی تایبەت بە شوێنە بازرگانییەکانی وەک هۆتێل و ڕێستۆڕانتەکان
٤- مووەلیدەی شوێنە گشتییەکانی وەک پاڕک
سوودە داراییەکان:
١- ٪80ی هاووڵاتییان لە ئێستادا پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بە پێشوو کە دەیاندا بە مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
٢- پێشتر خێزانە کەمدەرامەتەکان تاوەکو ٪30ی داهاتی مانگانەیان خەرج دەکرد بۆ پێدانی پارەی مانگانەی مووەلیدە.
٣- لە ئێستادا هاووڵاتییان تەنها پارەی ئەو کارەبایە دەدەن کە خۆیان بەکاریان هێناوە.
سوودەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لەڕووی تەندرووستی و ژینگەییەوە:
١- پرۆژەی ڕووناکی لە ڕێگای کوژاندەنەوەی مووەلیدەی گەڕەکەکان، دەردانی گازی ژەهراوی وەک دوانەئۆکسیدی کاربۆن و دوانەئۆکسیدی گۆگرد ڕادەگرێت.
٢- وەستاندنی تێکەڵبوونی ئاوی پیس و نەوتی بەکارهێنراو لەگەڵ خاکدا.
٣- کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو بە بڕی 1 ملیۆن مەتر چوارگۆشە کە بەکار دەهێنران بۆ ساردکردنەوەی مووەلیدەکان.
٤- دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ژاوەژاو – مووەلیدەکان دەنگییان بە ڕێژەی ٪50 – ٪100 بەرزتر بوو لە ئاستی ئاسایی.