هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و دروست نەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ، لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل قەدەغەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی حوزەیرانی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند “ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکەینەوە، کەوا لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل قەدەغەیە، لەو ڕێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان.
ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و دروست نەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەم ڕێگایانە.